چالاکوانی بواری ئاژەڵان و بەڕێوەبەری پڕۆژەی TNR ئاشکرای دەکات کە لەم پرۆژەیەدا ٦٠٠ سەگ نەزۆک کراون و رەخنە لە شارەوانی ودەزگاکانی راگەیاندن دەگرێت لەسەر هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان .
د. لاڤین م ئەحمەد چالاکوانی بواری ئاژەڵان و بەڕێوەبەری پڕۆژەی TNR رەخنە لە هەڵمەتی شارەوانی بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێ لانەکان دەگرێت ودەڵێت" لەم کاتەی کە ئێمە دەمانەوێت کە هاوڵاتیان لە گرنگی ئەم پرۆژەیە تێبگەیەنین، شارەوانی سلێمانی و چەند لایەنێک و دەزگایەکی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەستپێکردووە و بێ گوێدانە هیچ بنەمایەکی زانستی و هیلاکی ئێمە و ئامۆژگاری و توێژینەوەی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سەگی نەزۆککراو و نەزۆکنەکراو دەبەن و چارەنوسێکی نادیار چاوەڕێی ئەم سەگانەدەکات!"
د. د. لاڤین م ئەحمەد ئاشکراشی دەڵێت" ئەمڕۆ کۆتاییمانهێنا بە قۆناغێکی تری پرۆژەی TNR و ئەمە ١٥٠هەم سەگ بوو کە لەم پرۆژەیەدا نەزۆککرا. لە کاتێکدا دەبێت ئێستا دڵخۆشبم بەو دەسکەوتە، چونکە لەڕێی ئەم پرۆژەیەوە زیاتر لە ٦٠٠ سەگ نەزۆکرراون ڕێگری کراوە لە هاتنە ژیانی زیاتر لە ٦٠٠٠ سەگ".
بەڵام هیچ دڵخۆشنیم چونکە لەم کاتەی کە ئێمە دەمانەوێت کە هاوڵاتیان لە گرنگی ئەم پرۆژەیە تێبگەیەنین، شارەوانی سلێمانی و چەند لایەنێک و دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەڵمەتێکیان بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەستپێکردووە و بێ گوێدانە هیچ بنەمایەکی زانستی و هیلاکی ئێمە و ئامۆژگاری و توێژینەوەی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سەگی نەزۆککراو و نەزۆکنەکراو دەبەن و چارەنوسێکی نادیار چاوەڕێی ئەم سەگانەدەکات.