هەولێر.. بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆ برینداربوون

‌هەولێر
بەیانی ئەمرۆ یەكشەممە بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە لەسەر رێگای پیرمام- هەولێر 21 خوێندكاری زانكۆی پزیشكی هەولێر برینداربوون.

لەمبارەیەوە رائید فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: رووداوەكە بەهۆی نەبوونی ستۆپی پاسەكەوە روویداوە‌و 21 خوێندكار برینداربوون‌و 20 كەسیان لەنەخۆشخانەی مەسیفن‌و یەكێك لەو خوێندكارانە بۆ نەخۆشخانەی هەولێر گواستراوەتەوە.

بەپێی هەواڵەكە لەو پاسەدا زیاتر 40 خوێندكاری زانكۆی پزیشكی هەولێر تێدابووە كە بەهۆی كۆنی پاسەكە‌و نەمانی ستۆپ توشی رووداوەكە بووە.




AM:09:47:15/12/2014