دادگای تێهەڵچونەوەی سزاکەی شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد

سزاکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵنەوەشایەوە و دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی سزاکەی پەسەند کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، دوای بڕیاری بەندکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ ماوەی پێنج مانگ لەلایەن دادگای سلێمانییەوە، ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی سزاکەی پەسەندکرد و هەڵینەوەشاندەوە.

رۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٢٥ شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا و رۆژی سێشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە سێیەم دانیشتنی دادگا بە پێنج مانگ زیندان مەحکوم کرا.




PM:01:00:21/09/2025