هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن" لەئەگەری پێنەدانەوەی مافەكانیان ئەوا بایكۆتكردن ئەگەرێكی كراوەیە".
یەکشەممە ٢١ی ئەیلول ئاوات ئازاد، مامۆستای ناڕازی بە میدیاکانی ڕایگەیاند" ئەرك بەرامبەر بە مافە، بەڵام لێرەدا مامۆستایان و فەرمانبەران و پەروەردە پشتگوێ خراوە هەر بۆیە كەرتی پەروەردە لە داڕِوخاندایە".
دەشڵێت"مامۆستایان حەزیان بە بایكۆت نیە، بەڵام حكومەت ناچاریان دەكات بایكۆت بكەن".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ١٦ مووچە بە تەواوی نەدراوە و٤٤ مووچەش بە ڵێبرین دابەشكراوە و ئەمساڵیش شەش مووچە چارەنوسی دیار نیە.