شارەزایەکی کەشناسی: لە ئەمشەوە بای باکوری رۆژهەڵات چالاک ئەبێت

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند" لە ئەمشەوە بای باکوری رۆژهەڵات چالاک ئەبێت"، دەشڵێت"پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی هەرێم شەوانە هەست بە سەرمای زیاتر دەکرێت".

یەکشەممە ٢١ی ئەیلوول ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە لاپەری تایبەتی خۆی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە" لە ئەنجامی گەیشتنی ناوەندی نزمەپاڵە پەستۆ ساردەکە بۆ سەر ناوچەکانی باکوری ئێران لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین و ناوچە جیاجیاکانی باکوری ئێران دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکاندا".

دەشڵێت" لە ئەنجامی دروستبوونی جیاوازیەکی زۆری پەستان لەنێوان ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری ئێران لە ئەمشەوەوە بای باکوری رۆژهەڵات لە ناوچە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سنوری پارێزگای سلێمانی و راپەرین بە خێرای ١٥ تا ٣٥ لە کاتژمێرێکدا و لە سبەی و رۆژانی داهاتوودا خێرای باکە زیاتر ئەبێت بۆ نێوان ١٥ تا زیاتر ٤٥ پلە ".

ئەو شارەزا کەشناسییە سەبارەت بە پلەکانی گەرماش دەڵێت" پلەکانی گەرماش تا کۆتای ئەم هەفتەیە بەجێگیری ئەمێنێتەوە بەڵام لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم کە لەژێر کاریگەری ئەو بایەدان لەشەواندا هەست بە سەرمایەکی زیاتر دەکرێت بەڕاورد بە شەوانی ڕابردوو"




PM:06:00:21/09/2025