لاهور شێخ جەنگی بە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ڕاگەیاندوە، لە شەوی هێرشەکەی سەر هۆتێل لالەزار بڕی دوو ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلاریان لێ براوە، کە پارەی یانەی نەورۆز بوە.
مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی سەردانەکەی بۆ لای لاهور شێخ جەنگی لە زیندانی کانی گۆمە لە سلێمانی، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندوە، لاهور شێخ جەنگی باسی لە دیارنەمانی بڕی دوو ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار کردوە، کە بە وتەی ئەو، پارەی یانەی نەورۆز بوە و لەو شەوەی هێرش کراوەتە سەریان لە لالەزار دیار نەماوە.
مونا یاقۆ باسی لەوەشکرد، لاهور شێخ جەنگی داوای لە دەستەی مافی مرۆڤ کردوە سۆراغی پارەکە بکەن و بۆیان بدۆزنەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای تەندروستییان باشە و بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.