بڕیاروایە ئەمڕۆ دووشەممە سێ لایەنی حکومەتی عێراق و هەرێم و کومپانیاکان بڕیار لەسەر هەناردەی نەوت بکەنەوە. هاوکات ئەگەر کۆبوونەوەی سبەینێی حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر داهاتی نانەوتی بدات، بەغدا دوو مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ لەبەغدا کۆبونەوەی سێ لایەنەی حکومەتی عێراق و هەرێم و کومپانیاکان بەڕێوەدەچێت، ئامانجیش بۆ واژووکردنی ڕەشنوسی ئەو ڕێکەوتنەیە کە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئامادەکراوە، کە هەر سێ بەشیوەی سەرەتایی ڕازی بونی خۆیان ڕاگەیاندووە.
هاوکات سبەی سێشەمە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆچونی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی دەخرێتەڕوو. ئەگەر گۆڕانکاری نوێ ڕوونەدات، ڕێکەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، پێویستە لەماوەی چوار هەفتەی داهاتو بەغدا دوو موچە بۆ هەرێم بۆ مانگەکانی ٧ و ٨ بنێرێت.