ئەحمەد شەرع: بوونی هەسەدە بەم شیوازە مەترسییە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ

سەرۆك كۆماری کاتی سووریا ڕایدەگەیەنێت'' دابەشكردنی سووریا قبوڵ ناكەین و هەوڵمان داوە هەسەدە ڕازی بكەین بێنە ناو سوپاسی سووریاوە.'' 

ئەحمەد شەرع، دووشەممە ٢٢ی ئەیلول، كە بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك-ی ئەمریكایە لە چاوپێكەوتنێكدا وتی'' بە هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە”مان وتووە، دەبێت چەك تەنها بە دەستی دەوڵەتەوە بێت و هەوڵمان داوە هەسەدە ڕازی بكەین بێنە ناو سوپای سووریاوە.'' 

ئاماژەی بەوەشداوە، نكۆڵی لە بوونی كورد و درووز و عەلەوی لە سووریا ناكەین و هەوڵمان داوە سەرجەم پێكهاتەكانی ناو سووریا لە دەوڵەتدا جێگە بكەینەوە و بەهیچ شێوەیەك دابەشكردنی سووریا قبوڵ ناكەیەن. 

شەرع ئاماژەی بەوەشدا، ٢٥٪ خەڵكی ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا "كە مەبەستی ڕۆژئاوای كوردستانە” كوردن و ئەوانەی دیكە عەرەب و پێكهاتەكانی دیكەن.

سەرۆکی کاتی سووریا ئاشکراشیکرد، بە مەزڵوم عەبدیم ڕاگەیاند مافی کورد لە سووریای نوێ پارێزراو دەبێت، وتیشی'' خاوی لە جێبەجێکردنی ڕێکكەوتن لەگەڵ هەسەدە هەیە، پێویستە ئەوان ئەو دەرفەتە مێژووییە کە ئێستا تێیدا دەژین بقۆزنەوە بۆ ڕێکكەوتن.'' 




PM:07:55:22/09/2025