دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' نزیکبووینەتەوە لە دوا قۆناغەکانی چاکسازی لە یەکەی ٧٠ و ٨٠''.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا بەئامادەبوونی شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ، نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دواین هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی یەکەی ٧٠ و ٨٠، جێبەجێکردنی خاڵەکان و ئاستەنگەکانی پرۆسەکە و ڕێنماییە ژمێرکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە کۆبوونەوەکە دا بڕیار درا، بە جێ بەجێکردنی خاڵێکی گرنگی پرۆسەی چاکسازی لە دروستکردن و تەواوکردنی یەک یەکەی ژمێریاری سەربازی یەکگرتوو بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.
وەزارەتەکە دەڵێت'' تیشکخرایە سەر تەواو کاری کارەکانی دامەزراندن و تواناکانی دەڤەری یەک و دوو، هەروەها دابینکردنی پێداویستییەکان و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ دامەزراندنیان و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.''
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای شەڕی داعشەوە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فشارێکی زۆر کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن تاوەکو جاکسازی و یەکخستنەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بکرێت.