فوئاد حوسێن: دوای رێککەوتنی نەوت کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

وەزیری دەرەوەی عێراق سێشممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ڕایگەیاند'' دوای ئەوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵی لەبارەی پرسی نەوت واژوو كرا، ئیتر چاوەڕوانی چارەسەری كێشەی مووچەین.''

 
فوئاد حسێن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی'' رێککەوتنی سێقۆڵیی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆکرا و ئەم رێككەوتنە گرنگە ئاسان نەبوو تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی وا نەكراوە.''

 جەختیشی کردەوە لەوەی، ئەم ڕێككەوتنە ڕاستەوخۆ پێوەندی بە بودجەوە هەیە و كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، هەروەها پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەبێت.

لە مانگی ئازار ساڵی ٢٠٢٣ـوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە کە رۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل بوو.


 




PM:12:46:23/09/2025