لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراو و گفتوگۆ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی دواتریش دەکرێت.
سێ شەممە ٢٣ی ئەیلول، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە میدیای پارتی راگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە.
بە وتەی سەرچاوەکە، ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئێستا تەنها ڕێککارە داراییەکان ماوە بۆ ئەوەی پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بکرێت.