میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە دەڵێت"بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی ٨ و٩ پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ڕێككهوتنی سێ قۆڵی نێوان حكومهتی عێراق و ههرێم و كۆمپانیا نهوتییهكانهوه".
سێشەممە ٢٣ی ئەیلوول ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری دا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ٧، سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی ٨ و ٩ سەرچاوەکان رایانگەیاندوە کە هەر کات ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت جێبەجێ بکرێت مووچەکە خەرج دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان بە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ڕازیبوون جگە لەیەک کۆمپانیا، بۆیە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ڕێككەوتنەكە داوە و ئەو نەوتەی لای ئەو كۆمپانیایەوە بەرهەم دەهێنرێت زۆر نییە و كێشە بۆ ڕێكككەوتنەكە دروست ناكات.