پۆلیسی گەرمیان لەبارەی کوژرانی ئەکبەر ئهكبهر حاجی ڕۆستهم راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" کوژراوەکە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێل و مۆبایلەکەی براون. لێکۆڵینەوەی ورد بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران دەستیپێکردووە".
سێشەممە ٢٣ی ئەیلول پۆلیسی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" شەوی ڕابردوو پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە لە حاڵەتێکی کوشتن لە گوندی ئۆمەربل سەر بە ناحیەی سەرقەڵا. دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە کە هاوڵاتی ئەکبەر رۆستەم محەمەد، لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٥، لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکەی خۆیدا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە".
پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت کە دەستبەجێ دەستیان بە هێڵکاریی شوێنی ڕووداوەکە کردووە و کۆکردنەوەی زانیارییەکانیان لەسەر چۆنیەتی رووداوەکە دەستپێکردووە. لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار دەستیپێکردووە. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێل و مۆبایلەکەی "قوربانی"کە لە کاتی رووداوەکە پێی بووە براون.
پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، لە داهاتوودا هەر گۆڕانکارییەک لە ڕێکارەکان یان زانیارییەکان سەبارەت بە رووداوەکە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕای گشتی و دەزگاکانی راگەیاندن بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەنەوە.