ئەحمەد شەرع: ٢٥٪ سوپای سوریا کوردن

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ئاشکرای دەکات، ئێستا کورد بەڕێژەی ٢٥٪ ـی سوپای سووریا پێکدەهێنن، دەڵێت:" پێشنیازمان بۆ هەسەدە کردووە پەیوەندیمان پێوە بکەن."

سێشەممە ٢٣ی ئەیلول ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند"  ئێستا کورد بەڕێژەی ٢٥٪ ـی سوپای سووریا پێکدەهێنن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دیمەشق بەردەوام هەوڵی داوە نیشان بدات کە مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سوریادا پارێزراون."

سەرۆکی سوریا ڕوونیکردەوە، وەک هەوڵێک بۆ یەکخستنەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی پێشنیازیی فەرمیان ئاراستەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کردووە بۆ ئەوەی بێنە پاڵ حکومەتی ناوەندی و ببنە بەشێک لە سوپای سووریا.

سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو ڕێککەوتنە بە شێوەیەکی لاواز بەڕێوەدەچێت و پێویستە هەسەدە ئەو ڕێککەوتنە بقۆزێتەوە و وەک خۆی جێبەجێی بکات.

شەرع جەختیشی کردەوە کە ئەوان بە هاوپەیمانەکانی ئەسەد وەک ئاماژەیەک بەهەسەدە مان وتووە دەبێت مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بێت و دەستووریش دەبێت دان بەم بابەتەدا بنێت.




PM:05:27:23/09/2025