بەپەلە.. كۆبوونەوەی كۆسرەت‌و بەرهەم‌و هێرۆ ئیبراهیم كۆتایی پێهات (نوێكراوەتەوە)

نیوەرۆی ئەمرۆ هەریەك لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد‌و دوو جێگرەكەی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسلێمانی كۆبوونەوە.

كۆبوونەوەكە كاتژمێر 11:30 خولەكی نیوەرۆ لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەچووە‌و ماوەی یەك كاتژمێر‌و نیوی خایاندوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا لەو كۆبوونەوەیەدا لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، مەلا بەختیار‌و عومەر فەتاح  لەگەڵ لایەنی بەرامبەر كە لە هەریەك لەكۆسرەت رەسوڵ، بەرهەم ساڵح‌و حاكم قادر پێكاتبوون، ماوەی كاتژمێر‌و نێوێكی خایاند‌و كەمێك پێش ئێستا كۆتایی پێهات.

سپی میدیا زانیاری زیاتر لەسەر ناوەررۆكی كۆبوونەوەكە بڵاودەكاتەوە




PM:02:05:15/12/2014