بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئەیلول، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
پەیامنێری سپی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ١٥٠ دینارە، کە دوێنێ ئێوارە بە ١٤١ هەزار ٢٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار و ٩٩٤ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ٧٢١ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٤ هەزار و ٠٩٩ لیرەی تورکیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١ هەزار و ٤٥ دینار.