سێ تۆمەتبار لەسەر کوشتنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم لە بەغدا دەستگیر کران کە یەکێکیان بکوژەکەیە و دوانەکەی دیکەش هاوکارییان کردوە.
لەمبارەوە جمهور حاجی ڕۆستەم، برای ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ئاشکرای کردوە کە تۆمەتبارەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیر کراون.
شەوی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی کۆمەڵایەتی کفری و ناوچەی گەرمیان، لە نێو باخی خۆیدا لە نێوان گوندی ئۆمربل و گوندی فەتاح ئومەر، کوژرا.