خانەنشینیی کوردستان: زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین ٧ مووچە وەردەگرن

بە وتەی بەرپرسێکی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ٣ هەزار کەس ٧ مووچە بەیەکەوە وەربگرن.
 
ئەمرۆ٢٤ی ئەیلول بەرپرسێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: چاوەڕوان دەکرێ لە رۆژانی داهاتوودا مووچەی مانگی تەمموز خەرج بکرێ. لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی تەمموزدا ناوی ٣ هەزار و ٤٤٣ خانەنشین بۆ بەغدا نێردرا و هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێ مووچەیان لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بۆ خەرج بکرێت.
 
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤، پابەند کرد، بەڵام تاوەکوو تەممووزی ٢٠٢٤ جێبەجێ نەکرا.




AM:11:10:24/09/2025