بە پێی پشێبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوەو ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ ١-٢ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو:
هەولێر: ٣٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣١ پلەی سیلیزی
ئامێدی: ٢٩ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٣٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٥ پلەی سیلیزی