حکومەتی هەرێم بڕیاریدا ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، چوارشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بڕیاریدا ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

بەپێی زانیارییەکان، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی رێككەوتنی سێ لایەنەی نێوان حكومەتی فیدراڵی، حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، تاوتوێکراوە لەگەڵ ئەو پرسانەی پەیوەندیان بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت هەیە. 

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیدا موچەی مانگی ٧ی موچەخۆرانی هەرێم خەرج بكرێت، بۆ ئەمە دەبێت حكومەتی هەرێم سەرەتا داهاتی نانەوتیی رادەست بكات و دواتریش دەست بكات بە رادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای بە بازاڕخستنی عێراق (سۆمۆ).




PM:01:40:24/09/2025