پێشەوا هەورامانی کەناڵی ڕووداو لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی بێ بەش دەکات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' بەتۆمەتی چەواشەکاری کەناڵی ڕووداوی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی دوورخستۆتەوە و هەر کەناڵێکی دیکە هاوشێوەی ئەوان بێت مافی بەشداری کردنی لە کۆنگرەکانی نابێت.'' 

پێشەوا هەورامانی، چوارشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی وەڵامی پەیامنێری کەناڵی ٨ی نزیکی لە یەکێتی دایەوە سەبارەت بە ئامادەنەبوونی کەناڵی ڕووداو لە کۆنگرە ڕۆژانامەوانییەکانی. لە وەڵامدا وتی'' هەرچۆن بازرگان هەیە یاری بە نرخی نەوت دەکات کەناڵی ڕاگەیاندنینش هەیە هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری دروست دەکات.'' 

وتەبێژەکەی حکومەت، جەختیکردەوە لەوەی سەرجەم دامەزراوە میدیاییەکان تا ئەوکاتەی ئیلتیزاماتی پیشەیەیان جێبەجێدەکەن مافی ئامادەبوونیان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوەکانیان هەیە. 

پێشەوا هەورامانی بە پەیامنێری کەناڵ٨ی وت ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ئێوەش هاوشێوەی ئەو کەناڵەی دیکە مەبەستی ''ڕووداوە'' بەشداری لە کۆنگرەکانی نەکەن ئەگەر پاپەندی کاری خۆیان نەبن.  




PM:06:21:24/09/2025