ئەمڕۆ نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمووز لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کرا، بەمەش رێکارەکانی ناردنی پارە دەست پێدەکات.
چوارشەممە ٢٤ی ئەلول میدیای پارتی بڵاویکردەوە کە نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمووز لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کرا، بەمەش رێکارەکانی ناردنی پارە دەست پێدەکات.
میدیاکە لەبارەی ناردنی ١٢٠ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ کە مەرجی ناردنی مووچەیە دەڵێت" بڕی ٧٢ ملیار دینار لە هەولێر و دهۆک کۆکراوەتەوە و ئامادەیە، بڕی ٤٨ ملیار دیناریش لە سلێمانی و هەڵەبجە کۆکراوەتەوە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە بگاتە دەست وەزارەتی دارایی هەرێم" .
دەشڵێت" سەرجەم پارەکە پێکەوە بە شێوەی کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکرێت".