تەندروستی هەولێر دەڵێت”هاووڵاتییەکە دانیشتووی سنووری شاری هەولێر تووشی تای خوێن بەربوون بووە".
چوارشەممە ٢٤ی ئەیلول بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، هاووڵاتییەكی دانیشتووی سنووری شاری هەولێر كە تەمەنی ٤٥ ساڵە و رەگەزی مێیە گەێندراوەتە نەخۆشخانە و دوای سەردانیكردنی بۆ لای پزیشك بۆ مەبەستی دەركەوتنی نیشانەكان و چارەسەر لەگەڵ ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی دەركەوتووە كە هەڵگری تای خوێن بەربوونە.
راشیگەیاندووە، دوای چارەسەری پێویست و گومانكردن لەنیشانەكانی كە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەستبەجێ پشكینیان بۆ ئەنجامدامداوە و رەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر كراوە، بۆ پشتڕاستكردنەوەش پشكنینەكە رەوانەی شاری بەغدا كراوە و دوای دەرچوونی دەرەنجامی پشكنینی دڵنیایی، دەركەوت ئەم هاووڵاتییە تووشبووی تای خوێن بەربوونە و لەژێر چاودێری پزیشك دایە.