هەشت كۆمپانیای نەوت کە لە هەرێمی کوردستان نەوت بەرهەم دەهێنن رایانگەیاند کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
چوارشەممە ٢٤ی ئەیلول هەشت كۆمپانیای نێودەوڵەتی كە زیاتر لە ٩٠% نەوتی هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنن، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، چاوەڕوان دەكرێت رێككەوتنی كۆتایی لە رۆژانی داهاتوودا ئیمزا بكرێت، دوای رێككەوتنەكەش، هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە و رێگە بۆ رێككەوتنە درێژخایەنەكان خۆشدەكات.
راشیانگەیاندووە" رێككەوتنەكە لەگەڵ یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٥ دەگونجێت و گەرەنتی پارەدان بە كۆمپانیا نەوتییەكان دەكات".
باسیان لەوەشكردووە، لەگەڵ حكومەتی هەرێم رێككەوتوون لە ماوەی ٣٠ رۆژی دوای دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، لەسەر دانانی میكانیزمێك كۆببنەوە بۆ یەكلاكردنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان.