سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە.
لە پەیامەکەی بارزانیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە، هیچ ئاماژەیەک بە ریفراندۆم نەکراوە و نوسیویەتی:
نیشتیمان نەخشەیەک نییە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ.
ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە.
رۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧، ریفراندۆمێک بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجامدرا کە زۆرترین دەنگی "بەڵێ"ی بەدەستهێنا.