كۆمسیۆن لیستی دەنگدەران و وێستگەكانی دەنگدانی بڵاوکردەوە

كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لیستی دەنگدەران و وێستگەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلول كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لیستی دەنگدەران و وێستگەكانی دەنگدانی بڵاوکردەوە.

لە لیستەکەدا داتای ژمارەی دەنگدەران و وێستگەكانی دەنگدانی هەموو پارێزگاكانی عێراقی تێدایە، بە هەرێمی كوردستانیشەوە و ژمارەی دەنگدەران بەپێی لیستەكە ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ كەسە.

بە پێی لیستەکە، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان رێژەی دەنگدەران بەم شێوەیە:

-هەولێر: یەک ملیۆن و ٨٧ هەزار و ٨٨٠ کەس دەتوانێت دەنگ بدات. 
-سلێمانی یەک ملیۆن و ٢٠١ هەزار و ٦٥٨ کەس دەتوانێت دەنگ بدات. 
- ٧٧٨ هەزار و ٨٤٦ کەس دەتوانێت دەنگ بدات. 




AM:10:58:25/09/2025