بە پێی پشێبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستاندا باران دەبارێت و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٣ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٣٠ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣٣ پلەی سیلیزی
کەرکووک: ٣٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣١ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی