پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلول، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هێزەکانی سوریایی دیموکرات ئاشکرایدەکات، چوار شەڕڤان لە هێرشێکی گروپە چەکدارەکان شەهید بوون و دووانی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە، شارۆچکەی بەحرل ئوستای رۆژهەڵاتی دێرەزوور چەند چەکدارێکی هێرشیان کردوەتە سەر چەند شەڕڤانێکی هەسەدە کە نزیک بوون لە خاڵێکی سەربازی هێزەکانیان و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیان ڕوویداوە.
بەپێی لێدوانەکانی سەرچاوەکە، چەکدارەکان بۆمبێکی ڕێژکراویان بە ناو هێزەکانی هەسەدە هەڵداوە لە پاشان هەڵهاتوون، بەهۆی ئەم ڕووداوەش چوار شەڕڤان شەهید بوون و دووانی دیکەش بریندرا بوون.
لەلای خۆشیەوە هەسەدە، ڕایگەیاند'' لە هەمان ناوچە شەڕڤانەکانیان وەڵامی داعشیان داوەتەوە و شکستیان بە هێرشەکە هێناوە.''