سامانە سروشتییەکان راگەیەنراویکی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت" لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێت".

پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلول وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"دوای ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی لە نێوان هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار و کۆمپانیاکانی بواری نەوت لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتین".

لە بەشێکی دیکەیی ڕاگەیێنراوەکەشدا هاتووە" لەماوەی ئەم ٤٨ کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بڵاوکردەوە و بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی وەسفیکرد..




PM:07:33:25/09/2025