تەقینەوەی مین بووە هۆی کوژرانی شەش ئەندامی هێزەکانی هەسەدە

شەش کەس لە ئەندامانی هێزەکانی هەسەدە بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە نزیک شارۆچکەی 'بەحرە' لە پارێزگای دێرەزوور کوژران.

پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلول هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نزیک شارۆچکەی بەحرە لە پارێزگای دێرەزوور، مێنێک بە ژمارەیەک لە چەکدارانیدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا شەش کەسیان کوژراون و پاشان بە مووشەک هێرشیان کراوەتە سەر".

لای خۆشییەوە وزارەتی بەرگریی سووریا، 'هەسەدە'ی بە کوشتنی دوو سەربازی سوپای سووریا لە نزیک حەڵەب تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند "هەسەدە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک گوند و شارۆچکەی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی سوپای سووریا و هاوڵاتیانی مەدەنی کوژران و بریندار بوون."

هاوکات، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕایگەیاند "بە وردی و پەرۆشەوە چاودێریی پێشهاتەکانی نێوان حکوومەتی سووریا و "هەسەدە" دەکەن." 




PM:09:59:25/09/2025