کەشناسی رایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە.
کەشناسی هەرێم دوایین پیشبینییەکانی کەشو هەوای بڵاوکردەوە و سەبارەت بە کەشی ئەمرۆ هەینی ٢٦ی ئەیلول رایگەیاند" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات".
لای خۆیەوە ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە" لە کۆتایەکانی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی داهاتووش بارستەهەوایەکی سارد زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە کە لەو کاتەدا ئەگەری بارانێکی مامناوەندیش بۆ ناوچە شاخاویەکانی سنوری ئیدارەی سۆران و بەگشتی باکوری هەرێم".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٣ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٣٠ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣٣ پلەی سیلیزی
کەرکووک: ٣٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣١ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی