هەینی ٢٦ی ئەیلول، ڕاوێژکاری سودانی، ڕایگەیاند” حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە گەیشتن بەڕێککەوتن سەرکەوتوو بوون کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.”
حسێن عەللاوی، دەڵێت” ڕێککەوتنەکە بەستەڵەکی تەواوی کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق دەتوێنێتەوە، پرسی مووچەش بە یەکجاری چارەسەر دەکات.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای نەوت و گاز زیاتر بووە
لە کۆتایدا ڕاوێژکارەکەی سودانی وتیشی” ڕێککەوتنی سێقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، سیاسەتێکی تەواوکاری لەنێوان هەردوو حکوومەتەکە دەهێنێتە ئاراوە، دەبێتە هۆی چارەسەرکردنێکی ڕیشەیی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.”
ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی ئازار ساڵی ٢٠٢٣ـوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە کە رۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل بوو.