هەینی ٢٦ی ئەیلول جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند” رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق.”
قوباد تاڵەبانی دەڵێت” ڕێککەوتنەکە دەرگا دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی دیکەمان بەپێی دەستوور و لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە.”
ئاماژەی بەوەشکردەوە، لە دوای ئەم رێککەوتنە، هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی هەموو ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە دوای ساڵانێکی زۆر لە قەیران و ناکۆکی، ئێستا کاتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنی ڕایگەیاند، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.