هەینی ٢٦ی ئەیلول، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کەوتەوە لە ئێستادا تیمەکان کار بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە دەکەن.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له نەخۆشخانەی ژین لە سەر رێگای کۆیە -هەولێر كه‌وته‌وه، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.
بەپێی زانیارییەکان، له‌ئێستادا تیمه‌كانیان گه‌یشتونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ژین، له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی، تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌زانراوه.
هاوکات، جگه له‌زیانی ماددی كه به‌ر نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وتوه، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه، تیمه‌كانیش سه‌رقاڵن و پاش كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.