هەینی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥، کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند'' نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێتە جێگرەوەی نەوتی ڕوسیا لە ئەوروپا ڕۆژانە ١٩٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت.''
کۆمپانیای بە بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاشکرایدەکات، سبەی شەممە كاتژمێر ٦ی سەر لەبەیانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەسپێدەكات.
عەلی نزار، بەرێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئەمڕۆ هەینی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند'' بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیی كوردستان گەیشتوەتە ٢٤٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا و وەک هەنگاوی یەکەم رۆژانە ١٩٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت و ٥٠ هەزاریش بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت".
بەرێوەبەری سۆمۆ باسی لەوەشكرد، دانوسانەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت ٣٠ مانگی خایاند و لەگەڵ توركیا ڕێككەوتن كراوە كە هەناردەكردن تاكو مانگی تەمموزی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت و تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێكیش ١٦ دۆلار دەبێت.
ئەوەشیخستەڕو، ئەوروپا بۆ جیگرەوەی نەوتی ڕوسیا، پێویسی بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەبێت و كۆمپانیاكانی نەوت چاوەڕوانی ئەم ڕێككەوتنە بوون كە ڕێگە خۆشدەكان بۆ ژمارەیەك ڕێككەوتنی دیكە، هەروەها كۆبونەوەی دیكەیان لەبارەی غازیشەوە دەبێت.