بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایکرد کە سبەی کاتژمێر٦ ی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ئەمڕۆ هەینی ٢٦ ی ئەیول لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" نەوتی خاوی بەرهەمهێندراو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت دەکرێت، ٥٠ هەزار بەرمیل رۆژانە بۆ بەکارهێنانی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان دەبێت".
بەرێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ وتیشی " کۆبوونەوەکان زیاتر لە ٣٠ مانگیان خایاند و رێککەوتنەکە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی سێ ساڵە بوو."
عەلی نزار دەڵێت، دەکرێت هەر بەم رێککەوتنە نەوتی کەرکووکیش لە رێگەی بۆریی تورکیاوە هەناردە بکرێتەوە.
دەربارەی بە پارەی نەوتیش، بەڕێوەبەری سۆمۆ وتی، "پارەی نەوت دەخرێتە سەر هەژماری عێراق لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا."
بەڕێوەبەری سۆمۆ رایگەیاند، "راگەیاندنی ئەم رێککەوتنە لە کاتێکدایە، کیشوەری ئەورووپا پێویستی بەم جۆرە نەوتەیە وەک جێگرەوەیەک بۆ کورتهێنانی هەناردەکردنی نەوتی رووسیا و نەوتی وڵاتانی دیکە بۆیان."
لە ئاداری ساڵی ٢٠٢٣و لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگای پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیرا.