شەپۆلێکی بارانبارینی چوار رۆژە روو لە ناوچەکە دەکات


شەپۆلێکی باران بارین بۆ چوار رۆژ ناوچەکانی رۆژئاوای چیای زاگرۆس دەگرێتەوە.

کەشناسیی ئێران رایدەگەیەنێت " شەپۆلێکی باوبۆران و هەندێکجاریش خۆڵبارین، لە ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی ئەیلول روو لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت".

کەشناسیی ئێران هۆشداریی بە پارێزگاکانی باکووری رۆژئاوا و بەرزاییەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسی داوە، کە شەپۆلەکە لە ئەمڕۆ هەینییەوە دەستپێدەکاتەوە تاوەکو رۆژی سێشەممە ٣٠ی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.

 هەر لە هۆشدارییەکەی کەشناسیی ئێراندا هاتووە، لە هەندێک لە پارێزگاکان لەگەڵ بارانی بەخوڕ، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.




PM:09:08:26/09/2025