هەسەدە: لە روبەروبوونەوەیەک لەگەڵ چەتەکانی داعش ٤ شەرڤانمان شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە" هێزەکانیان روبەروی هێرشێکی چەتەکانی داعش لە گوندەواری دێرەزۆر بونەتەوە ٤ شەرڤانیان و شەهیدبوون".

لە راگەیەنراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویانکردەوە " ٤ شەڕڤانمان شەهید بوون و چەتەیەکی داعشیش کوژرا لە هێرشێکی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر".

وتیشیان" هێزەکانمان بەردەوامن لە دوای ڕاوەدوونانی هەڵاتووان و سەقامگیرکردنی ئاسایش، جەختیان لەوە کردەوە کە خوێنی شەهیدان پەیمانێکە بۆ بەردەوامیدان بە لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش و تێکشکاندنی تیرۆر تا کۆتایی".




AM:10:25:27/09/2025