خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوا پلەکانی گەرمای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو دەکات و بەو پێێە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی سووک لە کەشدا.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە کەشدا وە دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان و  پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە 


سبەی یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەودای بینین / ٨ – ١٠ کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٤ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ :٣٥ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٣٠ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٣٥  پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٢  پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٧  پلەی سیلیزی




PM:12:04:27/09/2025