سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی ئەکادیمیی ساڵیادی "نیقییە” لە هەولێر، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کرایەوە.
باسی لەوەشکرد: ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی.
ئەوەشی خستەڕوو: دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەم ڕۆڵی گرنگیان لەسەر خستنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت هەبووە.
وتیشی: ئەمریکا پشتیوانێکی گەورە بوو لە سەرخستنی پرۆسەیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.