لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ڕانیە - دوکان، نزیک گوندی هیزۆپ، ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا کە بە هۆیەوە ٤ هاوڵاتی گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بە پێی زانیارییەکان سەرلەبەیانی ئەمرۆ ، ٢٧ـی ئەیلول لە سێ ڕیانی گوندی هیزۆپ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە پێداویستی قیڕی لە تورکیاوە هێنابوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری GMC کە پێنج گەشتیاریی عەرەبی تێدابووە، پێکیان داداوە کە لە ئەنجامدا چوار گەشتیاریی عەرەب گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بووە.

پاش ڕووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی گەشتیارەکانیان بردووەتە پزیشکی دادی سلێمانی و بریندارەکەشیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە.
 





PM:12:28:27/09/2025