وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی ناونووسینی حاجییان بۆ حەجی ساڵی ٢٠٢٦ کۆتایی ھات.
ئەمڕۆ ٢٧ی ئەیلول وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: شەوی رابردوو ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥، پڕۆسەی ناونووسینی حاجییان کۆتایی ھات، کە ماوەی شەش رۆژ درێژکرابووەوە.
هەروەها هاتووە: ئێستا قۆناغی پڕۆسەی وردبینی دەستیپێکردووە، تاوەکو ھاوڵاتییان بەتەواوی مافیان پارێزراو بێت، ھەموو ھەوڵەکان بۆئەوەیە لە کۆتایی مانگی ١٠ی ئەمساڵ، تیروپشکی حاجییان بۆ حەجی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت.
لە راگەیەنراوەکەی ئەوقافدا ئاماژە بەوە کراوە: فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی کوردستان بەشێوەی بەردەوام سەرپەرشتی لایەنی تەکنیکی پرۆسەکەیان کردووە، لەئێستاشدا سەرقاڵی رێکخستنەوەی فۆڕمی داواکارییەکانین.