ئیکۆ عێراق: هەناردەی نەوتی کوردستان ڕۆژانە سێ ملیۆن دۆلار داهات زیاد دەکات

ڕوانگەیەکی ئابووری عێراقی ڕایدەگەیێنێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان ڕۆژانە سێ ملیۆن دۆلار داهات بۆ گەنجینەی دەوڵەت زیاد دەکات و بۆ هەرێمی کوردستانیش سوودێکی گرنگی هەیە.

شەممە ٢٧ی ئەیلول ڕوانگەی ئیکۆ عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت" دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، هەنگاوێکی گرنگە و سوودی بۆ حکومەتی فیدراڵی و بۆ هەرێمی کوردستان و تەنانەت بۆ کۆمپانیاکانیش هەیە".

بەگوێرەی ڕوانگەکە داهاتێکی زیادە بە بڕی ٣.٣٦ ملیۆن دۆلار (نزیکەی ١٠٠.٨ ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا) بۆ گەنجینەی دەوڵەت دابین دەکات. بۆ هەرێمی کوردستانیش سوودێکی گرنگی هەیە، بە تایبەت لە بابەتی دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران کە ساڵانێکی زۆرە بەدەستیەوە دەناڵێنێت."




PM:01:41:27/09/2025