سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە چارەسەری کێشەکنی هەرێم و بەغدا کردەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٧ی ئەیلول ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ ناوبرد كه له خزمه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كاندایه.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە هه‌ردوولایەن هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٦، پێویسته هه‌رێمی كوردستان به‌شه بودجه‌ی خۆی هه‌بێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌رفه‌تی ئابووری گرنگ له ئارادان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شه‌پێدانی زیاتر له هه‌موو عێراق، له به‌سڕه‌وه تا هه‌رێمی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا، باس له گرنگیی ئه‌نجامدانی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان كرا ، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌م زووانه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌غداوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژەیە.