مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە و تاوتوێ پێکهێنانی حکومەت و پرۆسەی سیاسیان کرد.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نشتیمانیی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی تازەی کوردستان تاوتوێ کرا.