ئاڵا تاڵەبانی کە پورزای بافڵ تاڵەبانییە لە ئێستادا ناوبژیوانی نێوان بافڵ تالەبانی و لاهور جەنگی دەکات.
ئاڵا تاڵه‌بانی، راوێژكار له حكومه‌تی عێراق و ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق، له چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " ئه‌لئولا" رایگه‌یاند "بافڵ كوڕی خاڵی خۆشه‌ویستمه و نزیكترین كه‌س بۆ من له گۆشت و خوێنه‌وه، كاك بافڵه و منیش نزیكترین كه‌سم بۆ ئه‌و له باڵی باوكییه‌وه و من بووم یارمه‌تیم دا كه ڕۆڵی هه‌بێت له به‌غدا".
ئاڵا تاڵەبانی ئاشکرایدەکات کە نەیتوانیەوە ته‌نها سه‌یركه‌ر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندی كردووەو چاوی به بافڵ كه‌وتوو و توانیوویەتی ببێت به كاره‌كته‌رێكی ئه‌رێنی و هیواخوازە له زووترین كاتدا، ئه‌م بابه‌تانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕوات و دەڵێت" چونكه من به‌لامه‌وه گرنگه پارێزگاری له میراتی مام جه‌لال بكه‌م".
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " به‌داخه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان بافڵ و لاهور ڕوویاندا، لێتان ناشارمه‌وه ئازارمان چه‌شت به هۆیانه‌وه، چونكه كێشه‌ی خێزانین و هه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانیش باڵای كێشا بۆ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاردان له‌سه‌ری قورس ده‌بێت".
ئاماژە بەوەش دەکات کە كێشه‌ی سیاسی هه‌ر بوونی هه‌بووه و ئەو به ناكۆكی ناوی ده‌بات و دەڵێت " دواجار پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆستایه‌تی نێوانیان ده‌كه‌ین".
٢٢ ی ئاب بافڵ تاڵەبانی، لاهور جەنگی بە هەوڵی کوشتنی تۆمەتبار کرد‌و بە هێزێکی زۆرەوە هێرشیکردە سەر بنکەو ماڵی لاهور جەنگی لە لالەزار و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون و لاهور جەنگی و ١٥٠ لایەنگری دەستگیرکران.