ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند" هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی مووچە نەماوەتەوە".
شوان کەلاری پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رۆژی ٢٧ ی ئەیلول، رایگەیاندووە" جیاوازییەکان لەسەر داهاتی نانەوتیش کەمە بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەموو کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر بەئاسانی چارەسەر دەکرێت".
لە درێژی قسەکانیدا دەشڵێت "بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت سەرجەم کێشەکانی مووچە کۆتایی دێت و سبەی مووچەی مانگی ٧ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت”.
لەلایەکی ترەوە رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە دیدارێکدا بە کەناڵی کەی ٢٤ راگەیاندووە "سبه‌ی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان.دوای ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ مووچه‌ی مانگی هه‌شت دێت".