شاسوار عەبدلواحید: ئەزانین كە چەندێك لێمان دەترسن


لە پەیامێکی نوێدا لە زیندانەوە، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت " ئێستا ئێمە دەزانین چەند موهیمین، ئینجا ئەزانین كە چەندێك لێمان دەترسن". 

لە نوێترین پەیامیدا، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەزیندانەوە دەڵێت " گەر لەم وڵاتە عەزێت نەدرێیت و نەگیرێت مانای وایە لێت ناترسن و موهیم نیت، ئێمە موهیمین بۆیە گیراوین".

پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید کە پەیامێکی دەنگییە دەڵێت " ئەگەر ئێمە هیچ نەبین لاواز بین، وەكو هەندێك حزبی دیكە، ئەمانهێننە سەر كەناڵەكانیانن و موقابەلەمان دەكەن".

" ئێران رابەرەكەی لە زیندانبووە، سوریا سەرۆكەكەی لە زیندانبووە، توركیا سەرۆكەكەی لە زیندان بووە". شاسوار عەبدولواحید وا دەڵێت.

ئاماژە بەوەش دەکات "لەم وڵاتانە نەگیرێیت و توشی عەزێت نەبێت، مانای وایە لێت ناترسن، ماناوی وایە تۆ موهیم نیت".

لە کۆتاییدا دەڵێت "ئێستا ئێمە دەزانین چەند موهیمین، ئینجا ئەزانین كە چەندێك لێمان دەترسن". 




PM:10:40:27/09/2025