وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری دەکرێت

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری دەکات و دەڵێت" لە ٩ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات".
 
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی ٩ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات". 

وتیشی" وردبینیکردن لە باری یاسایی و ئەمنی کاندیدەکان لەم چەند رۆژەدا تەواو دەبێت و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لیستی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت."

عیماد جەمیل ئاشکراشی دەکات کە  ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، بە پێی یاسا و رێسای کارپێکراو، هاوکات رەچاوکردنی سەرجەم کۆنتڕۆڵە ئەمنی و یاساییەکانی پەیوەست بە کاندیدەکان.




AM:08:50:28/09/2025