لەسەر کەیسێکی تر شاسوار عەبدولواحید دادگایی دەکرێت


لەسەر کەیسێکی تر شاسوار عەبدولواحید ئەمڕۆ یەک شەممە برایە بەردەم دادگا و پارێزەرەکانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان ئاگادار نەکراونەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کەیسێکی تردا لە دادگای سلێمانی دادگایی دەکرێت؛ پارێزەرەکانی جەخت دەکەنەوە کە ئەوان ئاگادار نەکراونەتەوە.

پارێزەرانی باس لەوەش دەکەن کە هێزێکی زۆری ئەمنی لە کاتی دادگاییکردندا هێنراونەتە شوێنی دادگایکردنەکە و دەوریان گرتووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شاسوار عەبدولواحید ئەمڕۆ لەسەر داوایەکی کۆنی ژمارەیەک رۆژنامەنووس بووە کە پێشتر داوایان لەسەری تۆمار کردووە، بەلآم ئەو رۆژنامەنووسانە کە پێکدێن لە؛ لە 
تاریق فاتیح سەرنوسەری هاوڵاتی، سیروان ڕەشید سەرنوسەری سایتی زەمەن، کەمال ڕەئوف خاوەن ئیمتیازی شارپرێس سکاڵاکانیان دژی ناوبراو کشاندەوە.

شەوی ١٢ـی ئابی ٢٠٢٥، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەرماڵی شاسوار عەبدولواحید و دەستگیریانکرد، پاش چەندجار هێنانە بەردەم دادوەر بە پێنج مانگ حوکمدرا. ئەو حوکمدانە لەلایەن میدیاکانەوە بە دادگاییکردنێکی  سیاسی ناوزەد کرا.




AM:10:49:28/09/2025